هەزاران شوکری حەق ئەمڕۆ چرای ڕووناکی باوانی
بۆ شێخ عوسمانی شێخ عەلائەدین
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
460 مشاهده
هەزاران شوکری حەق ئەمڕۆ چرای ڕووناکی باوانی
گڵۆپی شوعلە پەخشانی برووسکەی ئاڵی عوسمانی
لە دەسگای مەکتەبی دین و تەریقەی باو و باپیرا
بە نەوعێک پێ گەیەنراویت لە عالەمدا نمایانی
لە لایەک مەحرەمی ئەسراری پیرانی نەقشبەندی
لە لایەک ڕەهبەری بەرزی تەریقەی غەوسی گەیلانی
لە مەیدانی جیهادی نەفسی ئەممارەی موریداندا
ئەوانەی تێگەیشتوو بن ئەزانن شێری مەیدانی
بە زیکری «نەفی و ئیسبات» و جەلال و ڕابیتەی بێ دەنگ
لە تائیفها مونەووەر بوون بە ئیمداداتی پەنهانی
لەتیفەی نەفس و ڕۆح و سیڕ و ئیخفا و خەفی یەک یەک
هەمویان پرتەو ئەفشانن بە ئەنواراتی ڕەببانی
ئەوانەی شارەزا بووبن لە ئەسراری تەریقەتدا
کە تۆیان دی ئەزانن جێنشینی شۆڕەسوارانی
دەوامی عومر و خۆشی سیححەت و بەرزی مەقاماتت
بە گیان و دڵ، بەکوڵ شاهۆتخلص تەڵەبکارە لە یەزدانی