لەبەر چاوم هەوا تۆزاوییە کوردینە وریا بن
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
577 مشاهده
لەبەر چاوم هەوا تۆزاوییە کوردینە وریا بن
بەرامبەر ناحەزی خۆتان وەکوو دیواری پۆڵا بن
نەکەن وابن فریو بدرێن بە فیشاڵی درۆ دیسان
لە دەستتان دەر بچێ دەرفەت، نە لەم لا بن نە لەو لا بن
ئەوەی کوردە ڕەزا نابێ کە ژێردەستی ئەم و ئەو بێ
ئەبێ یا بچنە گۆڕستان وەیا سەربەست و ئازا بن
سەرۆک و کۆمەڵەی ئێستەش وەکوو گوێ پانەکەی پێشوو
بەرامبەر ئێمە لام وایە هەموو بەد بیر و بڕوا بن
ئەوەی کوردە ڕەزا نابێ کە ژێر دەستی ئەم و ئەو بێ
ئەبێ یا بچنە گۆڕستان، وەیا سەربەست و ئازا بن
- - -متن نامشخص لای بڕێک باشە بەڵام پێتان بڵێم ڕاستی
لە جانتای کوردەواریدا نییە هاوڕێی گەلی وا بن
ئەمە سەد ساڵە کورد قوربان ئەدا بۆ ڕۆژی ئازادی
کە ئێستاکەش - - - -متن نامشخص ئەبێ سەر شۆڕ و ڕیسوا بن
ئەمانە باری ڕاسیان نەبووە شاهۆتخلص قەت لەگەڵ کەسدا
بە هیوای سەروەتی کوردن، بەڵا با تەفر و توونا بن