عاشقی زارت هەمیشە شۆری فەرهادی هەیە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  607 مشاهده
عاشقی زارت هەمیشە شۆری فەرهادی هەیە
ئارەزووی شیرین ئەکات و داد و فەریادی هەیە
دەنگی ناڵەی دڵ لە سینەمدا میسالی تار و عوود
ڕۆژ و شەو بەزم و مەقامی داد و بێ دادی هەیە
ئاگری دووریت وەها جەرگ و دڵی هێناومە جۆش
عادەتا تاوی بە تینی ناری حەددادی هەیە
چاوی بیمارت بە جارێ عالەمێک بیمار ئەکات
نووکی موژگانت بە ئیما نێشی فۆلادی هەیە
قورسی ڕوخسارت قەمەر پەرچەم سەودای دەوری ماهـ
قەوسی ئەبرۆیشت نیشانەی شیری جەللادی هەیە
قامتە یاخۆ قیامەت؟ سەروە یا نەخلی ئیرەم؟
یا قەد و باڵاتە؟ شێوەی داری شەمشادی هەیە
کەی هەنار و سێو لیمۆی گرتووە سەروی چەمەن؟
ئێستە باڵای تۆ کە وا لیمۆی خودادادی هەیە
بیکوژە تۆ بەو یەدی بەیزایەوە مووسا سیفەت
ئەو ڕەقیبەت فیکری جێی فیرعەون و شەددادی هەیە
قەت نەبوو ڕەحمێ بە حاڵی شایقتخلصی کات کافرە
شاهی من لە خوا نەترسە جەوری بێدادی هەیە