دوڵبەرێکم هەیە وەک بەدری سەما تابانە
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
834 مشاهده
دوڵبەرێکم هەیە وەک بەدری سەما تابانە
ئافەتی دین و دڵ و قاتڵی عوششاقانە
ڕوومەتی جوانی سوبەینان کە تلووع کا وەکوو ڕۆژ
سەدەی وەک شەمسی زوحا موحتەجیب و خەجلانە
قیمەتی لەعلی یەمەن ئەشکێ بە یەک لەحزە ئەگەر
بێ تەماشای لەبی یار کا کە ئەڵێی مەرجانە
موژە و ئەبروویی وەک تیر و کەمانی ڕۆستەم
قامەتی سەروی چەمەن، مەمکی ئەڵێی ڕوممانە
وەختی لەب خەندە کە سەیری بریقەی سننی ئەکەم
موتەحەییر ئەبم ئایا دوڕە یا ئەسنانە؟
ئاوی گۆشەی دەهەنی زەمزەمە یا کەوسەرە یا
شەربەتی خولدی بەرین ڕاحەتی ڕۆح و گیانە
کێ هەیە هەر وەکوو ئەو نازک و نایاب و نەجیب؟
مەلەکە، جیننە، پەری یاخۆ گوڵی ڕیزوانە؟
لە هەموو جینسی بەشەردا بە جوانی و شۆخی
نییە وەک ئەو، بە خوا گیانە وەک ئەو ئینسانە
دڵی شایقتخلص ئەفڕێنێ بە نیگای چاوی خومار
چی بکات بەختی دڵیش وایە کە جێی زیندانە