ڕووی دڵم دائیم لە قاپی ڕەحمەت و ئیحسانتە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  516 مشاهده
ڕووی دڵم دائیم لە قاپی ڕەحمەت و ئیحسانتە
هەرچی هیوامە بە ڕەحمی عامی بێ پایانتە
گەر لەژێر بادی گوناها تێک شکاوە قامەتم
خۆ ئومێدم هەر بە عەفو و بەخشش و غوفرانتە
هەرچی بم عەبدێکی خۆتم، ئافەریدەی زاتی تۆم
ئوممەتی ئەو شەهریارەم، خاوەنی قورئانتە
سەروەری عالەم محەممەد، پێشەوای ئەنبیا
خۆشەویستی خاسی زاتی ئەقدەسی سوبحانتە
فەخری کول هادی سوبل، خەتمی عوموومی مورسەلین
شافیعی ڕۆژی جەزا بۆ گشت گونابارانتە
بەندە عەبدێکی هەژارم بێ دەس و بێ دەستەڵات
دائیمەن چاوم لە خوانی نیعمەت و ئیحسانتە
قەترەیەک لەو بەحری جوودەت ئیحتیاجم دەفع ئەکا
زەڕڕەیەک عەفوت کەفافی ڕوو ڕەشی دیوانتە
بەشقی ئەو پێغەمبەرە و ئەسراری ناوی ئەعزەمت
بەشقی گشتی ئەنبیا و هەرچی پیاو چاکانتە
بەشقی ئەو نوورەت کە ئەو پێغەمبەرەی هێنایە دی
نوورەکەی ڕوونتر لە ڕۆژی چوارەمین ئاسمانتە
سا بەزەیت بێ تۆ بە شاهۆتخلصی لانەواز و بێ کەسا
چونکە دائیم هەر بە هیوای ڕەحمەتی ڕەحمانتە