موژدە بێ یەعقووبی دڵ موژدە نیگارم هاتووە
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
549 مشاهده
موژدە بێ یەعقووبی دڵ، موژدە نیگارم هاتووە
مەرهەمی زامی دەرونی پڕ لە خارم هاتووە
شەمسی خاوەر وا ئەڵێن ئەمشەو تلووعی کردەوە
گوڵ بەدەن، شیرین دەهەن، سیمین عوزارم هاتووە
سەرو باڵا، لالە ڕوو، زەنجیر گێسوو، موشک بۆ
یاری ڕەند، سەروی بوڵەند، شۆخی دیارم هاتووە
شێری نەڕ، قەد نەیشەکەر، ئاهوویی بەڕ، شاهێنی حوڕ
بۆ شکاری مورغی دڵ بازی تەوارم هاتەووە
موو کەمەر، ڕوومەت قەمەر، لێو لەعلی تەڕ، دوندان گوهەر
شۆخی خاڵ شیرین، جوانی چاو خومارم هاتووە
نەوجەوان، ئەبرۆ کەمان، موژگان سینان، خونچە دەهان
سەروی بوستانی ئێرەم، ئاهوی تەتارم هاتووە
ڕۆحی شیرین حازرە بۆ موژدە تەقدیمی دەکەم
بۆ ئەوەی تەشریفی یاری عیشوەدارم هاتووە
ئاگرم تێ چوو، دەخیلەک ڕاستە ئایا تووخوا
پەریەکەی حۆری نەژادی لەنجەدارم هاتووە
خۆم و ئەقلیمی ئورووپا و ئاسیای قوربان ئەکەم
گەر بە ڕاستی پێم بڵێن غونچەی تەلارم هاتووە
گیانی خۆت حازر کە شاهۆ بۆ نیساری دوڵبەرت
خاوەنی تیر و کەمان و زولفەقارم هاتووە