دڵی زارم هەمیسان چاوەکەم مەشغووڵی گریانە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  505 مشاهده
دڵی زارم هەمیسان چاوەکەم مەشغووڵی گریانە
وەکوو بوڵبووڵ لەبۆ غونچەی لەبی لەعلت غەزەل خوانە
لەناو تەننووری سینەمدا بڵێسەی ئاگری دووریت
شەرارەی دێتە دەر دائیم، دەڵێی تەننووری قیرانە
لە دووریت خوێنی دڵ جۆشاو و چاوم هەوری سووری کرد
شەو و ڕۆژ خوێن دەبارێنێ ئەڵێی سەیلاو و بارانە
چزە و قرچە و پڕووزەی جەرگ و دڵ وا عالەمی پڕ کرد
بە چاوی تۆ قەسەم بەردیش بە حاڵم سینە ناڵانە
عەزابارم، لیباسم ماتەم و شینە لە دووریی تۆ
خوراکم خوێنە، شادیم شیوەن و فەریاد و ئەفغانە
بە ڕەنگی زەرد و جەستەی خەستەیا مەعلوومە وا شاهۆتخلص
نەخۆشی دەردی عەشقی تۆیە وا حاڵی پەرێشانە