بەدرە کوڵمی لامعت یا ڕۆژی بورجی چوارەمە
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
507 مشاهده
بەدرە کوڵمی لامعت یا ڕۆژی بورجی چوارەمە؟
شیرە ئەبرۆت یا هیلالی قەوسی تیری ڕۆستەمە؟
موشتەری و زوهرەن بەرانبەر یا دوو کوڵمی ئاڵتن؟
کانی مەرجانە ئەمە؟ یاقووتی جانە؟ یا دەمە؟
دانەیی خاڵە ئەمە؟ یا موشکە؟ یا هیندووی حەبەش؟
سونبولی زوڵفەینە؟ یا داوی دڵانی پڕ غەمە؟
ڕاحەتی ڕۆح و تەنە؟ یا لێوی شەککەربارتە؟
گۆی زەقەن یا سێوە؟ وا سوور و تازە و خوڕڕەمە؟
یاسەمینە وا بە قەدتا پەخشە یا گێسووی سیاهـ؟
یا سەوادی ڕەشکی موشکی ئاهووە یا پەرچەمە؟
مەمکە یا ڕومانە؟ یا فونجانی شیر و شەککەرە؟
پورتەقاڵی کاڵە یا چەشمەی حەیاتی عالەمە؟
ئەلفە یا خۆ عەرعەرە؟ لەولاوە یا نەخلی ئیرەم؟
قامەتە یاخۆ قیامی حەشری ئاڵی ئادەمە؟
چینی ئەگریجەن بەسەر ڕووتا پەرێشانن مودام؟
یا سەوادی ڕەشکی موشکی ئاهووە یا پەرچەمە؟
یاخوا شایقتخلص فیدات بێ! هەڵسە! زوو کە! بێرە لام!
شەککەر ئەفشانە لەبم جانا بە ماچی شەوتەوە