مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  445 مشاهده
مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە
خەڵقی پڕ کەیف و دەماخ و خاتری من پڕ غەمە
هەر کەسێ بۆ خۆی ڕەفیقی نەونەهالێکە و منیش
یاوەرم لەم ڕۆژەدا هەر ناڵە و دەرد و هەمە
ناوی یارم ویردمە ئەمڕۆ لەجێی تەکبیری عید
ژەهری دووریم ئەلقەمە ناڵە و فوغانم هەمدەمە
زەڕڕەیەک ڕووناکی شک نابەم لەناو دڵما ببێ
تا تەسەور کەی بیابانی دەروونم موزلیمە
هەوری بەدبەختی و خەفەت ئەقلیمی دڵمی گرتووە
بێ تەماشا کە بزانە چەندە تاریک و تەمە!
نم نمی بارانی چاوانم لەبەر هیجرانی یار
گەهـ وەکوو باران ئەبارێ، گاهێ وێنەی شەونمە
دایمەن بگری بە کوڵ شاهۆتخلص هەتا ماوی! کە تۆ
بێ وەفایی یارەکەت مەشهوری عامی عالەمە