ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  778 مشاهده
ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ
دینی کەچ کردم زریزە و سیلسیلە و بەرمووریی تۆ
ڕۆحەکەی زارم بە دەوری پرتەوی ڕوخسارتا
وەختە وەک پەروانە بپڕووزێ بە شوعلەی نووری تۆ
دڵ بە ئوممێدی ویساڵت لەیلەکەم مووسااعلام سیفەت
داییمەن وستاوە گەردن کەچ، لە کێوی تووراعلامی تۆ
کەی بێ بتبینم بە چاو ساتێ بەبێ ورکەی ڕەقیب
دوور لە باڵات کوێرە دیدەی عاشقی مەهجووری تۆ
خوێنی دڵ بڕوانە چۆن ئەتکێ لە دیدەم ڕۆژ و شەو
چوونکە زامدارە بە تیری دیدەکەی مەخمووری تۆ
دەس بە سونگی و لەشکری ئەگریجە و تیپی موژەت
دای بەسەر ئەقلیمی دڵما عەسکەری مەنسووری تۆ
چاوەڕێی تەشریفی تۆیە شۆخەکەی شەککەر لەبم
شایقتخلصی مەحزوون و مات و خستە و ڕەنجووری تۆ