ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  779 بینین
ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ
دینی کەچ کردم زریزە و سیلسیلە و بەرمووریی تۆ
ڕۆحەکەی زارم بە دەوری پرتەوی ڕوخسارتا
وەختە وەک پەروانە بپڕووزێ بە شوعلەی نووری تۆ
دڵ بە ئوممێدی ویساڵت لەیلەکەم مووساناوی تایبەت سیفەت
داییمەن وستاوە گەردن کەچ، لە کێوی توورناوی تایبەتی تۆ
کەی بێ بتبینم بە چاو ساتێ بەبێ ورکەی ڕەقیب
دوور لە باڵات کوێرە دیدەی عاشقی مەهجووری تۆ
خوێنی دڵ بڕوانە چۆن ئەتکێ لە دیدەم ڕۆژ و شەو
چوونکە زامدارە بە تیری دیدەکەی مەخمووری تۆ
دەس بە سونگی و لەشکری ئەگریجە و تیپی موژەت
دای بەسەر ئەقلیمی دڵما عەسکەری مەنسووری تۆ
چاوەڕێی تەشریفی تۆیە شۆخەکەی شەککەر لەبم
شایقناسناوی ئەدەبیی مەحزوون و مات و خستە و ڕەنجووری تۆ