ئێمە کوردین و ئەزانین عەبدی یەزدانین هەموو
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
597 بینین
ئێمە کوردین و ئەزانین عەبدی یەزدانین هەموو
ئافەریدەی دەستی زاتی تاکی سوبحانین هەموو
ئەو کتێبانەی لە خواوە هاتوون بۆ مورسەلین
ئێمە بڕوامان هەیە پێیان موسڵمانین هەموو
چاکترین ئومەتین بۆ تاقە مەحبووبی خوا
خاوەنی ئایینی بەرز و دین و ئیمانین هەموو
دوژمنی کەس نین بەڵام بۆ پاسی کوردستان و کورد
پیاو و ژن گەورە و بچووکمان قۆچی قوربانین هەموو