ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  588 بینین
ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ
قەد نەیشەکەر و دولبەر و شیرین دەهەنی تۆ
دەشکێنێ بەهای عەتری وڵات پەرچەمی خاوت
ئەی غالیە موو، موشکی خەتا و خوتەنی تۆ
کوڵمت وەکوو گوڵ وایە، لەبت سوور و بە ڕەونەق
ئەی لێوی نیگار لەعل و عەقیقی یەمەنی تۆ
بەو ڕوومەتی مەحبوب و قەد و شێوە جوانەت
ڕوومەت قەمەر و موو کەمەر و گوڵ زەقەنی تۆ
حەیرانە خەیاڵ و دڵی شاهۆناسناوی ئەدەبی لە جوانیت
سوبحانە کە چەند نازک و ناسک بەدنی تۆ