گرۆهێ هەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  576 بینین
گرۆهێ هەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن
ئەمانە گێرەشێوێنن لە لاتان وا بێ ناساغن
گەلێ دەرفەت هەبوو بۆ کورد کە مافی دەست کەوێ ئەمما
لەدەستیان دا بە فیشاڵێک و ئێستا حەبسی قۆناغن
تەقالای پاشەڕۆژیان نەبووە هەر دەربستی خۆیانن
بەڵێ ئەم نەوعە ئینسانانە بەد جینس و بەد ئۆجاغن
ئەمانە تاقمێکی زۆر کەمن ئەمما ئەوەی کوردە
بەدەسیانۆ وەکوو شاهۆناسناوی ئەدەبی هەموو کاتێ جگەر داغن