گرۆهێ هەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
604 مشاهده
گرۆهێ هەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن
ئەمانە گێرەشێوێنن لە لاتان وا بێ ناساغن
گەلێ دەرفەت هەبوو بۆ کورد کە مافی دەست کەوێ ئەمما
لەدەستیان دا بە فیشاڵێک و ئێستا حەبسی قۆناغن
تەقالای پاشەڕۆژیان نەبووە هەر دەربستی خۆیانن
بەڵێ ئەم نەوعە ئینسانانە بەد جینس و بەد ئۆجاغن
ئەمانە تاقمێکی زۆر کەمن ئەمما ئەوەی کوردە
بەدەسیانۆ وەکوو شاهۆتخلص هەموو کاتێ جگەر داغن