ئاغا مڵکی تۆ ئەکێڵم بەندە و مسکێنی تۆم
ئەم هۆنراوە بۆ وەسفی زەویدارێکی زۆردار و زاڵم نووسراوە کە هیچ درۆ و هەڵبەستی تیا نییە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
2 دقیقه
940 مشاهده
ئاغە مڵکی تۆ ئەکێڵم بەندە و مسکێنی تۆم
ڕۆژی سەغڵەت نۆکەری خەنجەر وەشێنی شوێنی تۆم
شیر و ماستی ڕۆژ بە ڕۆژ و گیسک و کاوڕ هێنی تۆم
هەر ڕقی هەڵسا بە دایک و باوکەوە پڕ جوێنی تۆم
بێ زمان و کەس نەزان و فێری بارکێشی و کەرم
بارەکەت زۆر قورسە ئاغا! چۆن لە ژێری دەربەرم؟
گەنم و جۆکەم پێگەییشت هاتی بە دوو سێ جەردەوە
کەوتییە ناو شارا و مڵۆکانم بە بگرە و بەردەوە
دەورەیێکی ناوپەرێزت دا بە شێف و وەردەوە
خەمڵی شارا و جێ پەرێزت کرد بە شیو و هەردەوە
ڕەحمی کرد، گوایا، بە حاڵم، گەنمی دانا شەش تەغار
نەموێرا هاوار بکەم ترسام لە زللە و داری پار
گەنمەکەم سوور بوو، حەقم دانێ بە وەرزێر و سەپان
یەک بە یەک پێوام لە خەرمان ڕەسمی کۆڵ کێش و شوان
مام ڕەزاش هات پێی وتم کوا ئوجرەتی گاگێرەکان
هەر وەکوو بڕیار درابوو، شەش ڕەبەیشم دا بەوان
شەش تەغار بوو خەمڵەکەم، مەوجودەکەم ئێستا دووە
ئەم ڕسوومی ناوبراوەش هەر لە خەرمان دەرچووە
یەک تەغارم مایەوە کردمە جەواڵ و نام لە کەر
وردە وردە لێم خوڕی تا گەیمە دیواخان و دەر
کاتی تەسلیم کردنم ئاغا وتی: ئەی بێ خەبەر!
چل ڕبە مڵکانەتە. دە ڕبەی ترت ماوە لەسەر
من پەژارەی نانی وشکم بوو ئەمیشی هاتە بان
زۆری لێ پاڕامەوە خێری نەبوو، گریە و فوغان
گایێکم مابوو فرۆتم دام بە ئاغا پارەکەی
ڕستگارم بوو لە زنجیر و فەلاقە و دارەکەی
یا مریشک و هێلکە بردن بۆ کوڕی سەرکارەکەی
ڕەببی مەحوی کەیتەوە خۆی و زەوی و ئاوبارەکەی!
پەتک و گونیەم نایە کۆڵ وێنەی فەلای تر هاتمە شار
چاوەڕوانم بابەتخلص ڕۆژێ غيرة اللهعربی بێتە کار