بۆ چی هاتوومە جیهان لەم هاتوچۆیە چیم ئەوێ

از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  893 مشاهده
بۆ چی هاتوومە جیهان لەم هاتوچۆیە چیم ئەوێ؟
من نەبووم، مادام کە بووم، ژینێکی پڕ هەستیم ئەوێ
ڕۆژی ئەووەڵ خالیقم فیکری حوڕڕی بەخشیوە پێم
دەرسی ئازادی ئەخوێنم ژینی سەربەستیم ئەوێ
هەر کەسێ مەستی شەرابێکە لە مەیخانەی ژیان
من لە بادەی عیلم و عیرفان و ئەدەب مەستیم ئەوێ
تێ ئەکۆشم ببمە زانای عیلمی تازە و عیلمی کۆن
چونکە بۆ قەوم و وەتەن من خزمەتی ڕاستیم ئەوێ
بابەتخلص ژینی خۆم لەڕێی بەرزی وەتەندا دائەنێم
بۆ فیداکاری لە لاوان هێز و هاودەستیم ئەوێ