مانگی چواردە و یەک شەوە گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە

از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1670 مشاهده
مانگی چواردە و یەک شەوە، گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە
موعجیزەی شۆخی نەبێ، چۆن مانگەشەو نەرم و تەڕە
پیاڵەگیڕی مەیکەدەی ئەو نەرگسی شەهلایەیە
یاخۆ موژگانە لە بەر بەدمەستی، دەستەوخەنجەرە
ڕائیحە و بۆنی بەهەشتە نەشئەبەخشی ڕۆحمە
یاخۆ خەندە و پێکەنینی لێوی لەعلی دولبەرە
تاقە خاڵی شینی سەر گۆنای مەتافی عالەمە
بەردی نێو کەعبەی دزیوە ئەم چەتیوە کافەرە
خاریقەی ئیعجازی شۆخی سەروی هێناوەتە بەر
قەدی بەرزی دوو شەمامەی گرتووە بۆ نۆبەرە
ماچی لێو و ناودەمم کرد دەستی کردە بۆڵەبۆڵ
پیری وەک تۆ لێی حەرامە ئەم شەرابی کەوسەرە
بابەتخلص ئەو لاوێکی وەک خۆی، شۆخ و لاو چاکی ئەوێ
تۆ بە واتە ڕاوی ناکەی، ئەم فریشتە پەیکەرە