سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  3202 مشاهده
سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
ئیشارێکە لە نووری شەوچرادا
سجوودی بردە ئەبرۆت ڕۆژ لە سەر ڕوو
شەوی دوێنێ کە تۆ زولفت وەلادا
ئەمن چاوم لە ڕۆژ وا پڕ لە خوێن بوو
کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلا دا
شەو و ڕۆژ هەر لە فیکری زاری تۆ دام
بە هیچێ عومری شیرینم بە با دا
ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا
لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا
مورادی ڕۆحمە بۆیە وەفاییتخلص!
بە دڵ ماچێ لە غونچەی لێوی نادا