شەو بوو شەوێکی تاریک و نووتەک وەکوو دڵم
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1580 مشاهده
شەو بوو شەوێکی تاریک و نووتەک وەکوو دڵم
جووڵایەوە لە مێشکی منا فکری سەر چڵم
بۆ ئێستە دڕک و داڵە هەموو باغی پڕ گوڵم؟!
بۆ دایبڕیوە تەوقی ئیسارەت گوێی ملم؟!
بۆ نیشتمانەکەم لە هەموو لاوە کونکونە؟!
بۆ پیاوی تیا نەماوە هەموو لایێ هەر ژنە؟!
ئەم ماڵە ماڵی کوردە، لە باوک و برایەوە
ئەم خاکە خاکی کوردە، بە ئەرز و سەمایەوە
هەر خوێن و ئێسکی کوردە، بە دەشت و چیایەوە
سەد شاهـ و سەد ئەمیری لە ناوا توایەوە
هەر قەومی کوردە، ئێستاکە ماوە بە بارەوە
هەر لاوی کوردە، گەردنی بەرزی بە دارەوە
هاوار ئەکاتە ئێوە، لە داری قەنارەوە
مردن وەها موقەددەسە، مەمرن بە عارەوە
دیلی بەسە، ئەسیری بەسە، عەسری بیستەمە
کوژران و حەپس و دەربەدەری، بۆ وەتەن کەمە
ئەی قەومی کورد! خەبەر بەرەوە نووستنت بەسە
دەوری فنون و عیلمە، خەڕەک ڕستنت بەسە
بۆ یەکتری دڕندەیی و گەستنت بەسە
بۆ دەفعی خەسم و دوژمن یەکخستنت بەسە
ئیتر بەسی بێ بابەتخلص ڕیا و خوێنی یەک مژین
گەر ببینە یەک، بەڕاستی ئازاد و حوڕ ئەژین