ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  454 مشاهده
ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو
فیکری بیکری نازەنین و ماهـ جەماڵت کەی دەبێ؟
حەنزەلی دەستی بلوورینت لە شەککەر خۆشترە
باسوق و حەلوا بە زەوقی جوێنی تاڵت کەی دەبێ؟
باعیسی ژینم ئومێدی وەسڵی تۆیە بتگەمێ
پێت بڵێم سا بمکوژە خوێنم حەڵاڵت کەی دەبێ؟
گەرچی ئومێدی ویساڵت قووەتە بۆ جان و دڵ
هەم تەرازووی لەززەتی شەرتی بەتاڵت کەی دەبێ؟
پادشاها سابیریتخلص عومرێکە دەربانی دەکا
داخیلی خوددامەکەی سەفی نەعالت کەی دەبێ؟
دولبەرە مەست و فەلەک کەڕ، بەختی شوومت خەوتووە
سابیریتخلص نەفعی شکات و عەرز و حاڵت کەی دەبێ؟