ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  641 بینین
ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو
فیکری بیکری نازەنین و ماهـ جەماڵت کەی دەبێ؟
حەنزەلی دەستی بلوورینت لە شەککەر خۆشترە
باسوق و حەلوا بە زەوقی جوێنی تاڵت کەی دەبێ؟
باعیسی ژینم ئومێدی وەسڵی تۆیە بتگەمێ
پێت بڵێم سا بمکوژە خوێنم حەڵاڵت کەی دەبێ؟
گەرچی ئومێدی ویساڵت قووەتە بۆ جان و دڵ
هەم تەرازووی لەززەتی شەرتی بەتاڵت کەی دەبێ؟
پادشاها سابیریناسناوی ئەدەبی عومرێکە دەربانی دەکا
داخیلی خوددامەکەی سەفی نەعالت کەی دەبێ؟
دولبەرە مەست و فەلەک کەڕ، بەختی شوومت خەوتووە
سابیریناسناوی ئەدەبی نەفعی شکات و عەرز و حاڵت کەی دەبێ؟