عاشقی فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  671 مشاهده
عاشقی، فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە
قیل و قالی زاهیر و تەسبیح و ویردی زائیدە
تا نەکەی تەرکی وجوود و جان و دڵ ناگەیتە یار
باوەڕت بێ خاریقی عاداتی شێخ و زاهیدە
تا دەروونی دڵ لە نەخشی ماسیوا خاڵی نەکەی
نەقشی ئەڵڵا لەو دڵە جێ ناگرێ ئەی جاهیدە
تا نەناسی ئایەت و ساعاتی ئەوقاتی دوعا
فائیدەی چێ ربّنا أنزل علينا مائدهعربی
تا بە حوسنی نییەت و تەقوا دەروونت پاک نەکەی
دڵ لە یاسین بێ بەشە لا صيحه لا واحدهعربی
تۆ ئیجازەی زیکری بێدەنگی لە ماسی وەرگرە
قیڕەقیڕی شەو وەکوو قورباغە نادا فائیدە
یاری من هەرچی ئەکا مەنعم مەکەن من وا ئەکەم
لا علي الاعمي حرجعربی چاوم نیە ئەو قائیدە
سابیریتخلص مەسروورە وەعدەی هاتنی جانانەیە
باوەڕم نایێ لە یارم دوورە تەرکی قاعیدە
حوببی دونیا نایەڵێ سابیرتخلص لە دڵدا زەوقی دین
بەهرەوەر نابی مەگەر لاچی لەسەر ئەم قاعیدە