عاشقی فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
669 بینین
عاشقی، فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە
قیل و قالی زاهیر و تەسبیح و ویردی زائیدە
تا نەکەی تەرکی وجوود و جان و دڵ ناگەیتە یار
باوەڕت بێ خاریقی عاداتی شێخ و زاهیدە
تا دەروونی دڵ لە نەخشی ماسیوا خاڵی نەکەی
نەقشی ئەڵڵا لەو دڵە جێ ناگرێ ئەی جاهیدە
تا نەناسی ئایەت و ساعاتی ئەوقاتی دوعا
فائیدەی چێ ربّنا أنزل علينا مائدهعەرەبی
تا بە حوسنی نییەت و تەقوا دەروونت پاک نەکەی
دڵ لە یاسین بێ بەشە لا صيحه لا واحدهعەرەبی
تۆ ئیجازەی زیکری بێدەنگی لە ماسی وەرگرە
قیڕەقیڕی شەو وەکوو قورباغە نادا فائیدە
یاری من هەرچی ئەکا مەنعم مەکەن من وا ئەکەم
لا علي الاعمي حرجعەرەبی چاوم نیە ئەو قائیدە
سابیریناسناوی ئەدەبی مەسروورە وەعدەی هاتنی جانانەیە
باوەڕم نایێ لە یارم دوورە تەرکی قاعیدە
حوببی دونیا نایەڵێ سابیرناسناوی ئەدەبی لە دڵدا زەوقی دین
بەهرەوەر نابی مەگەر لاچی لەسەر ئەم قاعیدە