بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  663 مشاهده
بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم
نەماوە ئیختیار و عەقڵ و هۆشم
بەزاهیر گەرچی مسکین و فەقیرم
لە باتیندا دوڕ و گەوهەر فرۆشم
دووڕ و مەرجان چییە؟ یەعنی دڵ و جان
بە چاوی تۆ لە چاو ئەڕژێتە کۆشم
ئەگەر تۆ موشتەری مەرجان و دوڕ بی
بە گیانی تۆ وەرە هەرزان فرۆشم
ئەگەرچی عاجز و بێ دەستەڵاتم
بە جان و دڵ بەقوربان تێدەکۆشم
هەتاکوو تۆ نەیەی تەسکینی نایێ
بە ڕۆژ و شەو دەمێکە غەم دەنۆشم
گەلێ ناڵاندم و سوودی نەبەخشی
لەمەولا سابیرتخلص و مات و خەمۆشم