وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 2 دقیقه  1107 مشاهده
وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم
هەتاکەی دڵ نەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم؟
هەتاکەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم؟
ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم
ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە
هەتاکەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم؟
ڕەقیبم دی لە بەر پێتا، وتم خۆزگە بەخۆی جانا
کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی هەموو خار و ڕەقیبت بم
بە سەیران و تەفەرروج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا
بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم
ئیشارەت کردمێ عودالصليبعربی پەیداکە ترساوی
فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەی عودالصليبعربی بم
وتم کەی دێ و فەرمووت: يا نصيب العلم عنداللهعربی
هەتاکەی دڵ بە داغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم؟
وەرە أنت و حليبكعربی خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ
تەبیبا تا بە کەی هەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم؟
دەمێکە تەن نەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە
بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم
بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری
بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم
وتم کەی دێی و فەرمووت یا نەسیب خۆ هەر بە ئوممێدم
فیدای هات و نەهاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم
وتی سابیرتخلص لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە
وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عود و تیبت بم