ئەی قەمەر لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  350 مشاهده
ئەی قەمەری لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب
عاشقی ڕووت بوونە کەتان و کەباب
عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆی دی بەشەر
بۆیە سروشکی بووە عەینی گوڵاب
چا نیە بێ سووچ و خەتا ئەمکوژی
ڕۆژی قیامەت هەیە ئەکرێ حیساب
ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی
نیمە تەوانایی عیتاب و عەزاب
بەختی منە وعدی تۆ ناکا وەفا
عەهدی تووە نەبوو دوعا موستەجاب
بەم دڵی بیمارەوە دەستە و دوعام
یەک لە هەزارانی نەبوو موستەجاب
هاتە سەرینم وتی: چی مەیل ئەکەی؟
هاتە دەمی سابیریتخلص جووتێ عەناب