لە من بۆچ زیزی عەمرم چاوەکانم ماهی تابانم
مەگەر لێم عاجزی؟
از کتاب:
بەرهەمەکانی مستەفا شەوقی
اثر:
مصطفی شوقی (1865-1932)
1 دقیقه
1335 مشاهده
لە من بۆچ زیزی عەمرم؟ چاوەکانم، ماهی تابانم
تەوێڵت بۆ چی گرژە یا چ قەوماوە، چ تاوانم
لە پێشاپێشی تابووری موژەت، هەر دوو برۆت کەچ بوو
دەڵێ بۆ تیپی عاشق زولفەقارە تیغی بوڕڕانم
کەمەندی زولفی خاوت چونکە بازووبەندی بازوومە
چ حاجەت چاو کەژاڵێ تا بە ئەفسوون بەستی دەستانم؟
ئەگەر لەیل و نەهاران ئاهـ و ناڵەم خەوڕەوێنوو بێ
مەلامەت بەس بکەن چون من غەریب و خانەوێرانم
تەلەسمی گەنجی حوسنی تۆ، موعەممای عالەمی کۆنە
لە حەللی وی بەسەر چوو عومرم و هێشتاکە هەر جوانم
کە نەرمین باوەشی تۆ، بێشکەیە بۆ قەلبی مەجرووحم،
بە لەنجە لێی گەڕێ ساقی! هەدادا توفلی گریانم
بەڵێ شەوقیتخلص کە کوردە، چاو بە خوێنە، قەت هەدا نادا
بە خوێنی چاوەکانم سوور بووە چاکی گریبانم