فیدای چاوت عەزیزم ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە
وەرەقێک لە دەفتەری خاترات
از کتاب:
بەرهەمەکانی مستەفا شەوقی
اثر:
مصطفی شوقی (1865-1932)
2 دقیقه
983 مشاهده
فیدای چاوت عەزیزم، ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە
لە دووری تۆ دوو دیدەم غەرقی خوێنە بەحری عوممانە
عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی
نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە
بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم
خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە
ئەگەرچی تۆ لە قەومی خۆش نیهادی پاکی بێباکی
بەڵام جانم، لە ماڵەنگۆیە وا چەند ساڵە مێهمانە
زبانت چونکە نازانێ، بە ئیما شەڕحی حاڵی کرد
کەبابە جەرگی من بیبە، هەناسەم بۆنی بریانە
تەبەسسوم کە! وەدەرخە موعجیزێ بۆ عالەمێ ئەوڕۆ
لە حوققەی شەکرەزارت، لێوی لەعلت کانی دەندانە
نیقابی ڕووت دەبینی کون کونە وەک قەلبی خوێنینم
بڵا خۆ شاهیدی سیدقە کە مەجرای تیری موژگانە
درێژن هەر وەکوو زولفی سیاهت ماشا بەربووینەمتن نامشخص
کە قوببەی سینەیی سافت دوکان و باغی سێوانە
لە سەیرانگاهی گوڵخانە کە هاتی ڕۆژی پێنج شەنبە
بوتی مەخمووری چاوت، شەققی کرد سەد تاق و کاشانە
دڵت بەستم بە ئەفسوون، ئەی کچی ڕۆمی! چ فەتتانی!
مەگەر دایکت ئەتۆی نێو نا لەبۆ تەلبیس و ئەفسانە؟
وەکوو ئاهوی خەتا گەرچی ئەتۆ ناڕۆی لە پێش عاشق
خەتایی چاوی سەییادە، کە بولبول نایتە هێلانە
دەفکری شار لە ژێر دارە، گوڵی تەردە چەمەن ڕۆژێک
دوو لێوم بادەیی لەعلی لەبی تۆی برد نە پەیمانە
مەلاحەت خەتمە سەر تۆ گەرچی وەک نێوت لە چاو دوورە
لە بۆ شەوقیتخلص دوو کوڵمی پڕ فسوونت تازە دیوانە