خوداکەی بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2659 مشاهده
خوداکەی! بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین
تەماشا کە ئەحیببا ساغ و ئۆیین چی هەموو ڕۆیین
لە مانمدا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من
خودا پێ دا و ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین
لە بەرچاوی بتم کەوتووم ئەمن، وەک ئەشکی نەومێدی
هەتا دەچمە فەنا، خاکم بە سەر منم و بە ڕوو ڕۆیین
بڵا نەیشیگەمێ، هەر بۆ سەرەفرازی بە سەر نەک پێ
بە ڕێگەی یاردا لابدّ منهعربی دوو بە دوو ڕۆیین
عیبارەت چی هەیە؟ هەر «سیمیا» تەعبیری پێ لێدەم
لە دنیایەک عیبارەت بێ لە مەحزی هاتن و ڕۆیین
برۆ داگرتنت عوششاقی پێ چوونە شەرارەی مەرگ
دەها مەرگ ئینتیزارێکن بە ئەمرێکی برۆ ڕۆیین
لە بەینی نوور و زوڵمەت ئامەشۆ سەر ناگرێ مەحویتخلص
نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من هاتن، لە تۆ ڕۆیین