زەحمەتت کێشاوە ناپۆشێ جەماڵی تۆ نیقاب
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
635 مشاهده
زەحمەتت کێشاوە ناپۆشێ جەماڵی تۆ نیقاب
ڕۆژ لە ڕۆژی ناکەوێ ئەرز و سەما بێتە سەحاب
تا عەرەق ڕێژی خەجاڵەت گوڵ لە شەرمی تۆ نەبوو
نەیدەزانی باغەوان بێ چارەیە بەحسی گوڵاب
ئارەزووی تەڵتیفە جانان بۆیە تەکدیرم دەکا
کێ بە تەعمیر ئیحتیاجە تا نەبێ خانە خەراب
هەر دەڵێی ئەو شۆخەیە گەردنلغی کردۆتە مل
ساقی زنجیری ملی مینایی بێ گەردی شەراب
موجتەهید ئەو شەرحی زلفەی دی لە سەفحەی ڕوومەتا
جا وتی هەر عاشقی ئەم دینەیە ئەهلی کیتاب
گەر لە خۆت و عاشقانت ئارەزووتە تێ بگەی
ئەی سەنەم وەک موددەعی ئەفعالی خۆت بێنە حیساب
ئاگرم گرت ساقیا ئەم شەرعە هەرگیز ناکرێ
من بڵێم بێنە شەراب و تۆ بڵێی بێنە کەباب
تا بەری پێ چاوی سەر حەقیە ببینێ داغی دڵ
تا سەراپەردەی فەلەک جەولان دەکا هەر وەک شەهاب
جێم نییە بمرم تیا ڕاهیب علاجی من چییە
جێگەیی شێخە ئیتر نابێ بە ماڵی کەس توراب
بۆ وەسڵ دەستە و دوعا بۆم پێکەنی دلبەر وتی
وەختی خۆت زایع مەکە نابێ دوعاکەت موستەجاب
ئەم فیراقە دۆزەخە بۆ عاشقی دانا خودا
حەمدیتخلص چونکە ناخرێتە کوورەوە دوڕڕ و خۆشاب