ئینقیلابی دەهرە نەعنا بوو بە پنگە و گوڵ گیا
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
605 مشاهده
ئینقیلابی دەهرە نەعنا بوو بە پنگە و گوڵ گیا
پۆست نشینی ئەولیایە پۆست کەند و ئەشقیا
سەبحەیی سەد دانە فیشەکدانە سیواکە تفەنگ
فکری دز زیکرە و تەقەی قاتیل سەدایی ئەتقیا
قاتیل و ڕەهزەن بە تەعلیماتەوە شەو دێنە دەر
وەک بچن بۆ جومعە حاجی و سۆفیی و شێخ جیا جیا
ماڵی دنیا کاول و ئاوا قیامەت بۆیە بوو
خەرگەلە کەوتوونە دەعوای تێگەیینی ئەزکیا
وا کرا ئیعلانی حوڕڕییەت بە ناوی شەرعەوە
هەرچی نەکرابوو کرا هەرچی کە نەشیا بوو شیا
موعجیزێ بوو ئاگری زەردەشت ئەگەر پەیدا نەبێ
گەر بسووتێم من دەخوێنم فاتیحە بۆ ئەنبیا
بۆ لە برسا مردنە حازر بوون ئەهلی شەرەف
چونکە نیعمەت ئێستەکێ دەدرێ بە میقداری ڕیا
وەختە ئەهلی دۆزەخ و جەننەت لە یەک جیا ببنەوە
وەک زەبانی وایە هەر کەس لێرە بەم حاڵە ژیا
خۆ لە دنیادا ئەوا حەمدیتخلص جەزای هەر فیتنەیە
موستەحەققە دڵ لە زیندانا کە حەپسە بێ زیا