وەکوو ڕۆستەم کە دێوی کرد بە تیغ و زۆری بازوو لەت
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
590 مشاهده
وەکوو ڕۆستەم کە دێوی کرد بە تیغ و زۆری بازوو لەت
بە شمشێری زمان دەیکەم ڕەقیبی لەعنەتی زوو لەت
نەما ڕێی مونکیرانی موعجیزی شەققولقەمەر ئەلحەق
کە کردی قورسی ماهی ڕوومەتی جانانە ئەبرۆ لەت
تەقازای موشکافی تێز فەهمانە جەفایی چەرخ
کە تیژی دەستی چەرخە تیغ ئەگەر بیکا سەری موو لەت
لە زامی دڵ شەمیمی ئاوی تیرت هات کە وامزانی
شکا مینایی ڕۆحی گوڵ کرا یا نافی ئاهوو لەت
لە بێ تەمکینییە پێوەندی ئولفەت عاقڵی لەت کا
لەگەڵ دێوانەیی ناکا کە دڵ یەک تاری گێسوو لەت
دڵی گەورە و بچووکی عاشقانت بۆ چی دەشکێنی
بینای ئولفەت دەڕووخێنی کە بیکەی دار و پەردوو لەت
وەرن بیبەینە سەر عومرێ بە باسی زلفی ئەو شۆخە
ئەگەر چی ناکرێ باسی بە عومری نووحەوە دوو لەت
عەبەس حەمدیتخلص لە تەوقی زاڵمی سەروی دەناڵێنێ
بە مەحزوونی کە ناکا تەوقی مل قومری بە کووکوو لەت