میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوس

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  2065 مشاهده
میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوساعلام
نەخلی تووبایە بەڕاستی قامەتی دڵجۆیی غەوس
خاک و بادی هیند و ئەفغان و عیراق و چین و فارس
مەوج ئەدا یەکسەر لە ئەنفاسی نەفیسی بۆیی غەوس
باقییە گوفتاری تا ڕۆژی قیامەت وەک حەدیس
زاکیرن قەلبی موسڵمانان بە گفتوگۆیی غەوس
خوا بەوی داوە گەیشتۆتە مەقاماتێ بە دڵ
غائیب و حەیرانە دایم ڕوو لە شەوقی ڕوویی غەوس
خاریقەی ئیعجازی پێ ناڵێن ئەوەندەی کەم نییە
سوجدەگاهی ئەهلی حاڵە کەعبەیی ئەبرۆیی غەوس
حۆریی و غیلمان لە جەننەت دێن لەگەڵ یەکتر بە شەڕ
ئەم لەسەر پێش خزمەتی ئەویان لەسەر پەهلوویی غەوس
پڕ بە پڕ چۆلی عیراقاعلام و لەب بە لەب دیجلەاعلام و فوراتاعلام
حەمدیتخلص بەرق و پرتەوە یەکسەر لە ڕووی و موویی غەوس