میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوس
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
2137 بینین
میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوسناوی تایبەت
نەخلی تووبایە بەڕاستی قامەتی دڵجۆیی غەوس
خاک و بادی هیند و ئەفغان و عیراق و چین و فارس
مەوج ئەدا یەکسەر لە ئەنفاسی نەفیسی بۆیی غەوس
باقییە گوفتاری تا ڕۆژی قیامەت وەک حەدیس
زاکیرن قەلبی موسڵمانان بە گفتوگۆیی غەوس
خوا بەوی داوە گەیشتۆتە مەقاماتێ بە دڵ
غائیب و حەیرانە دایم ڕوو لە شەوقی ڕوویی غەوس
خاریقەی ئیعجازی پێ ناڵێن ئەوەندەی کەم نییە
سوجدەگاهی ئەهلی حاڵە کەعبەیی ئەبرۆیی غەوس
حۆریی و غیلمان لە جەننەت دێن لەگەڵ یەکتر بە شەڕ
ئەم لەسەر پێش خزمەتی ئەویان لەسەر پەهلوویی غەوس
پڕ بە پڕ چۆلی عیراقناوی تایبەت و لەب بە لەب دیجلەناوی تایبەت و فوراتناوی تایبەت
حەمدیناسناوی ئەدەبی بەرق و پرتەوە یەکسەر لە ڕووی و موویی غەوس