هاوارێک بۆ هەستان
از کتاب:
            وەنەوشە
        اثر:
                محمدصدیق محمودی (1937-1990)
        
             1 دقیقه
             1286 مشاهده
        
        
    بیروڕای وشک سەر ڕێی سەرکەوت
گڵمەتە و کۆمەڵ چەند جار لێی هەڵکەوت
خاوەنی فکری وشکی هیچ و پووچ
زۆر خەتاکارە و پڕ تاوان و سووچ
نەک تەنیا بۆ خۆی، بۆ گەل دوژمنە
مێژوو ئاوێنەی ئەم وتەی منە
زمانی زەمان یەک دەنگ و یەک سۆز
لەگەڵ زمانی قوڕئانی پیرۆز
هەرهاوار دەکا بنیادەم هەستە
دەستی فکری وشک لە تەختە بەستە