هەڵبڕینی هەناسەیەک
از کتاب:
وەنەوشە
اثر:
محمدصدیق محمودی (1937-1990)
1 دقیقه
900 مشاهده
خوشکی ژیر و خۆشەویستم
بەقەت گیان
بەقەت ژیان
بەقەت دڵم
بەقەت کوڵم
بەقەت هەستم
بەقەت وەستم
پاش قریشکەی قەنناسەیەک
هەڵبڕینی هەناسەیەک
کڕنۆشی بردە بەر مەرگ
خوێنی گەشت
لەسەر لەشت
بووبە بەرگ
ئەگەر ژیام
ڕۆژێ دەبێ گڕی تۆڵە
تۆ کوژی زۆل
بکاتە خۆڵ.
بەقەت گیان
بەقەت ژیان
بەقەت دڵم
بەقەت کوڵم
بەقەت هەستم
بەقەت وەستم
***
لەبیر ناچێ:پاش قریشکەی قەنناسەیەک
هەڵبڕینی هەناسەیەک
کڕنۆشی بردە بەر مەرگ
خوێنی گەشت
لەسەر لەشت
بووبە بەرگ
***
بەڵام خوشکێ من دڵنیامئەگەر ژیام
ڕۆژێ دەبێ گڕی تۆڵە
تۆ کوژی زۆل
بکاتە خۆڵ.