هەڵبڕینی هەناسەیەک

لە کتێبی:
وەنەوشە
بەرهەمی:
محەمەدسەدیق مەحموودی (1937-1990)
 1 خولەک  899 بینین
خوشکی ژیر و خۆشەویستم
بەقەت گیان
بەقەت ژیان
بەقەت دڵم
بەقەت کوڵم
بەقەت هەستم
بەقەت وەستم
***
لەبیر ناچێ:
پاش قریشکەی قەنناسەیەک
هەڵبڕینی هەناسەیەک
کڕنۆشی بردە بەر مەرگ
خوێنی گەشت
لەسەر لەشت
بووبە بەرگ
***
بەڵام خوشکێ من دڵنیام
ئەگەر ژیام
ڕۆژێ دەبێ گڕی تۆڵە
تۆ کوژی زۆل
بکاتە خۆڵ.