بێ تۆ لەگەڵ نالییا

لە کتێبی:
وەنەوشە
بەرهەمی:
محەمەدسەدیق مەحموودی (1937-1990)
 1 خولەک  1083 بینین
عەقڵ وێڵ و گەڕۆکی هەردە، بێ تۆ
لە سەر شووشەی هومێدم، گەردە بێ تۆ
لە شادیی دام خەفەت وەک جەردە بێ تۆ
«دەروونم پڕ کەباب و دەردە بێ تۆ
دڵم گەرم و هەناسەم سەردە بێ تۆ»
ئەوینداری بە سۆزی با وەفاتم
پەپوولەی دەوری گۆنای شەوچراتم
بە بێ تۆگێژ و سەرگەردان و ماتم
«خەریکی شەشدەری هات ونەهاتم
خەلاسیم قەت نییە لەم نەردە بێ تۆ»
غەمی دوریت ئەوەندەی تاو و تین دام
بە مەرگی تۆ لە بەینی مەرگ و ژیندام
لەنێو دەریای سروشکی ئاگریندام
«لیباسم ماتەم و شینە، لە شیندام
سروشکم سوورە ڕەنگم زەردە بێ تۆ»
لەباری، نەرم و نۆڵی، ناسک ئەندام
ڕەوایە عاشقت ئاوایە ناکام؟
گرانە دەردی بێ تۆیی، وەرە لام
«عەزیزم دڵڕەقە، من فەرد و تەنهام
دەترسم بمکوژێ ئەم دەردە بێ تۆ»
بە جێیە دڵ نەوەستێ ناڵەناڵی
کە چاویش ڕۆڕژێ فرمێسکی ئاڵی
گوڵم ئێستا سەدیقناسناوی ئەدەبی شێواوە حاڵی
«بەبێ دیداری تۆ خۆ لاڵە ناڵیناوی تایبەت
عەجەب هەستاوە ئەم چەن فەردە بێ تۆ»