یار بە لەنجەی شێوەیی ئاهووی خەتا و چینی هەیە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
426 مشاهده
یار بە لەنجەی شێوەیی ئاهووی خەتا و چینی هەیە
بۆیە زوڵفی بۆنی میسکی چین و ماچینی هەیە
لائەدا جارجار لەسەر ڕوخساری خۆی زونناری زوڵف
تا بڵێن ئەو کافرەی بێ مروەتە دینی هەیە
ڕووت ئەکەن تەشبیهـ بە ڕۆژ شێت و نەفامن ئافتاب
کەی وەکوو تۆ سرکەیی و سەرپۆش و پۆشینی هەیە
عەرزی حاڵم کرد وتم ڕەحمەت ببێ بۆچ ئەمکوژی؟
پێی وتم تۆ شێتی یار کەی ڕەحم و ئایینی هەیە؟
خۆزگە ئەمزانی کە ئەو شۆخی جەفا کردارە بۆچ
وا لەگەڵ من دائیمە جەور و جەفا و قینی هەیە؟
ئەهلی عیرفان بێ شک و شوبهە بە گیان سەودای ئەکەن
تێبگەن گەر وا کەمالیتخلص شیعری شیرینی هەیە