ژیان هیچە هەمووی دەردی سەری و ئەندووهی سەودایە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
463 مشاهده
ژیان هیچە هەمووی دەردی سەری و ئەندووهی سەودایە
ئەگەر ئیسیراحەت و خۆشیت ئەوێ ئەی کاکە لەو لایە
نەخۆی تەفرە بە وەعدەی هیچ و پووچی تۆ دەخیلت بم
نیهایەت ئەتکوژێ ئەم پیرە زاڵەی ناوی دنیایە
کەمێک ترسی خوات بێ چاوەکەم با پێت نەڵێن خەڵکی
کە ئەو مەحبووبە بێ دینە لەسەر ئایینی تەرسایە
دڵم مەشکێنە نەک بازاڕی جوانیت یەک کەڕەت بشکێ
بە چاوی سووکی مەنواڕێ کە جێی نووری تەجەللایە
ئەبینم هەرکەسێ ڕووی وا لە قاپی گەورەیەک ئەمڕۆ
کەمالیتخلص ش ڕووی دڵی دائیم لە قاپی غەوسی بەغدایە