ژیان هیچە هەمووی دەردی سەری و ئەندووهی سەودایە

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  441 بینین
ژیان هیچە هەمووی دەردی سەری و ئەندووهی سەودایە
ئەگەر ئیسیراحەت و خۆشیت ئەوێ ئەی کاکە لەو لایە
نەخۆی تەفرە بە وەعدەی هیچ و پووچی تۆ دەخیلت بم
نیهایەت ئەتکوژێ ئەم پیرە زاڵەی ناوی دنیایە
کەمێک ترسی خوات بێ چاوەکەم با پێت نەڵێن خەڵکی
کە ئەو مەحبووبە بێ دینە لەسەر ئایینی تەرسایە
دڵم مەشکێنە نەک بازاڕی جوانیت یەک کەڕەت بشکێ
بە چاوی سووکی مەنواڕێ کە جێی نووری تەجەللایە
ئەبینم هەرکەسێ ڕووی وا لە قاپی گەورەیەک ئەمڕۆ
کەمالیناسناوی ئەدەبی ش ڕووی دڵی دائیم لە قاپی غەوسی بەغدایە