حەیفە گەر بێت و بڵێم تۆ گوڵی باخ و چەمەنی
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
463 بینین
حەیفە گەر بێت و بڵێم: تۆ گوڵی باخ و چەمەنی
گوڵ ئەبارێ لە دەمت کاتێ کە تۆ پێئەکەنی
نرخی یەکجاری شکا قەند و شەکر لەم شارەدا
خەڵکی کاتێ کە دییان دەم گوڵ و شیرین سوخەنی
تۆ بە سڵ کردن و وەستانەوە و ڕاکردن
خۆت نیشان داوە کە کارئاسکی دەشتی خوتەنی
بە برۆی چەشنی کەوان و بە موژەی وەک تیرت
تێگەیشتم کە فەڵاموورزناوی تایبەتێکی سەف شکەنی
ئاشکرام بەس بکە ئەی دڵ کە ئەبینی دڵدار
هەموو ئەندامم ئەلەرزێنێت لە پڕ ڕائەچەنی