جیهان ئاشە زەمین و ئاسمانیش هەردوو بەرداشە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
357 مشاهده
جیهان ئاشە زەمین و ئاسمانیش هەردوو بەرداشە
ئەمانهاڕێت بە وێنەی دانە وێڵە ئاخر ئەم ئاشە
نیهایەت چونکە مەرگە جوملە ناز و نیعمەتی دنیا
لە دەمما هێندە بێ تامە لە لای من چەشنی کاماشە
کڵاوی سەخریجننە عەیب و نوقسانی ئەکا پەنهان
بەراستی ماڵی دنیا و پارە بۆ دنیا ودین باشە
مەحاڵە دیارە ناشاڕێتەوە شەوقی چرا فانۆس
گڕی عەشقیش لە دڵدا دائیمە هەر ئاشکرا و فاشە
تەماشای شەوکەت و جاهـ و جەلالی حوسن و جوانیی کە
لەبەر دەرگای ئەیازا پادشاهی غەزنە فەڕاشە
وەها حاڵی نەبیت جەولانگەهی هەر ئاسمانە و بەس
نشیمەنگاهی تەیری ڕۆحی عاشق عەرشی ئەعلاشە
ئیرادەی خوایە هەندێ ساکینی مزگەوتە هەندێ دێر
کەمالیتخلص بێ نەواش گیان و دڵی هەروا لە وەششاشە