جەژنی کەسێک موبارەکە سەربەست و حوڕ بژی

بۆ «شێخ مەحموود» کە لە جەژنی قوربانی ١٩٣٥دا لە بەغدا دەستبەسەر بووە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  341 مشاهده
جەژنی کەسێک موبارەکە سەربەست و حوڕ بژی
پابەندی دەستی غەیرە نەبێت چەشنی کوڕ بژی
کوردی هەژار ئەسیری دەستی غەیری جەژنی چی؟
کەی جەژنی تۆیە بگری بڕۆ سەر بە قوڕ بژی