شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  384 مشاهده
شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم
شەفاعەت خوازمە ڕۆژی قیامەت بەرگی خوێنینم
لە لێوم گوڵ ئەبارێ کاتێ باسی ڕوویی دلبەر کەم
کە بێمە باسی ئەو لێو و دەمەی دەم پڕ لە هەنگوینم
قەناعەت پەروەرم میننەت لە شا هەڵناگرم هەرگیز
بە جامی جەم ئەبەد ناگۆڕمەوە کاسەی سەفالینم
لە دنیا نرخی قەند و شەککەر ئەشکێ بێ شک و شوبهە
ئەگەر ببیەن کەلام و لەفزی جوان و شیعری ڕەنگینم
بە خوێنی جەرگەکەم دەستی کە ڕەنگین کرد نیگار فەرمووی
کەمالیتخلص سەیری کە چەند جوانە سەر پەنجەی نیگارینم