شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  410 بینین
شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم
شەفاعەت خوازمە ڕۆژی قیامەت بەرگی خوێنینم
لە لێوم گوڵ ئەبارێ کاتێ باسی ڕوویی دلبەر کەم
کە بێمە باسی ئەو لێو و دەمەی دەم پڕ لە هەنگوینم
قەناعەت پەروەرم میننەت لە شا هەڵناگرم هەرگیز
بە جامی جەم ئەبەد ناگۆڕمەوە کاسەی سەفالینم
لە دنیا نرخی قەند و شەککەر ئەشکێ بێ شک و شوبهە
ئەگەر ببیەن کەلام و لەفزی جوان و شیعری ڕەنگینم
بە خوێنی جەرگەکەم دەستی کە ڕەنگین کرد نیگار فەرمووی
کەمالیناسناوی ئەدەبی سەیری کە چەند جوانە سەر پەنجەی نیگارینم