زۆر لە ڕۆژ بێزارم و هەر حەز لە کاتی شەو ئەکەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  395 مشاهده
زۆر لە ڕۆژ بێزارم و هەر حەز لە کاتی شەو ئەکەم
حەز لەشەو بۆیە ئەکەم من چونکە مەیلی خەو ئەکەم
من خەوم یەکجار لە لا خۆشە کە چونکە دائیما
دلبەرم دێتە خەوم هەر سەیری باڵای ئەو ئەکەم
ڕۆژێ فەرهادی کە دی شیرین وتی: تۆم خۆش ئەوێ
باوەڕت بێ یادی تۆ گیانە بە ڕۆژ و شەو ئەکەم
خۆت ئەزانیت عاشقێکم هەروەکوو تۆ ڕۆژ و شەو
سەیری چاوی مەست و گۆنای وەک گوڵی خوسرەو ئەکەم