وەتەن ئەی نیشتمانی خۆشەویستم بۆ چی داماوی
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
597 مشاهده
وەتەن ئەی نیشتمانی خۆشەویستم، بۆ چی داماوی
وەکوو بەرگی درەختی پاییزان بۆچ زەرد و ژاکاوی
بە وێنەی پەرچەمی یارم چییە وا گرژ و شێواوی
مەگەر نازانی تۆ هێزی هەناو و نووری دوو چاوی
بەسە! سەر هەڵبڕە توو بی و خودا ئەی نیشتمانی جوان
وەتەن ئەی دایکی زەنداعلام و بەختیاراعلام و کەڵهوڕاعلام و باباناعلام
وەتەن وا ڕۆڵەکانت پێگەیشتوون شێری مەیدانن
لە دنیا تێگەیشتوون، ئەهلی عیلم و فەنن و عیرفانن
لە ڕێی تۆدا هەموو یەک یەک فیداکاری دڵ و گیانن
کە تۆ ماتی هەموو ماتن، کە شادبی جوملە شادانن
فیدات بم بەسیە بەس! عاجز مەبە ئەی نیشتمانی جوان
وەتەن ئەی دایکی زەند و بەختیار و کەڵهوڕ و بابان
ئەمین بە ڕۆڵەکانت یەک نەفەس غافڵ لە تۆ نابن
بە حیلە و مەکری شەیتانزادەکان هەرگیز خەڕۆ نابن
بە پارەی دوژمن و بێگانە فێری هاتوچۆ نابن
وەکوو جاران ئەبەد وێڵی قسەی پووچ و درۆ نابن
ئەکەین قوربانی تۆ دایکی وەتەن، یەک دەفعە، ماڵ و گیان
بژی ئەی دایکی زەند و بەختیاری و کەڵهوڕ و بابان