نەک بە تەنیا سەبر و هۆشی عاشقی مسکین ئەبا
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
655 مشاهده
نەک بە تەنیا سەبر و هۆشی عاشقی مسکین ئەبا
ئەو نیگارەی کافرە ئیمان و عەقڵ و دین ئەبا
تیرە بارانی کە کردم یار بە برژانگی وتی:
ئەم شەهیدی عەشقە بۆ مەحشەر جلی خوێنین ئەبا
بۆ تەوافی کەعبەیی ڕووی چووم بە موشتاقی کەچی
زوڵفی کافر حوسنی وا بۆمن مەحاڵی چین ئەبا؟
پەرچەمی تاتای شکاندی قەدری شەوبۆ و یاسەمین
پێکەنینی حورمەتی گوڵ شەککەر و هەنگوین ئەبا
گەر بچێتە سەیری گوڵزار و چەمەن ئەو دولبەرە
ئابڕووی گوڵخونچە و لالە و حەیای نەسرین ئەبا
داستانی عەشقی یاری من بزانن خەڵکی گەر
زەحمەتە کێ ناوی عەشقی کۆکەن و شیرین ئەبا
شاعیری کوردە کەمالیتخلص فیکری بیکر و وردی ئەو
وا ڕەواجی شیعرەکانی شاعیری پێشین ئەبا